دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەبارەت بە رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ كاتژمێر 12 لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچنار، رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك روویدا و هیچ زیانیكی گیانی لێنەكەوتەوە و دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەكانی ئاسایش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا هێزەكانی ئاسایش لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە.