دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکا، مۆڵەتی ڕەسمیی دەستبەکاربوونی ستارلینک لە عێراق واژووکرا.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا، مۆڵەتی ڕەسمیی دەستبەکاربوونی کۆمپانیای ستارلینک لە عێراق واژووکرا، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی سەردانە ڕەسمییەکەی وەفدی عێراق دێت بۆ ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم مۆڵەتە وێستگەیەکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان، کە ئامانج لێی ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، بە جۆرێک کە لەگەڵ چوارچێوە یاساییەکانی عێراق بگونجێت.