چی چاوەڕێی عەلی زەیدی دەکات؟

عەلی فالح کازم زەیدی، لەدایکبووی ساڵی 1986، دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیران لە مێژووی عێراقدا.

هەڵبژاردنی عەلی زەیدی وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، وەک سوپرایزێکی سیاسی بینرا، چونکە ناوی ئەو، لە دەرەوەی بازنەی کاندیدە تەقلیدییە ناسراوەکانی وەک (نوری مالیکی یان حەیدەر عەبادی) بوو؛ شارەزایانی سیاسی ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک دەبینن، بۆ تێپەڕاندنی ڤیتۆ نێودەوڵەتییەکان و ڕازیکردنی شەقام.

عەلی زەیدی، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا و ماستەری لە دارایی و بانكدا هەیە؛ ئەو یەکێکە لەو کەسانەی کە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا، وەک کەسایەتییەکی هاوسەنگ سەیردەکرێت. هەرچەندە نزیکایەتیی لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی چوارچێوەکە هەیە، بەڵام بە کەسێکی توندڕەو ناسراو نییە و کەسە نزیکەکانی باس لەوەدەکەن، خاوەنی کەسایەتییەکی میانڕەوە.

دیاریکردنی ئەو لەم کاتەدا، وەک وەڵامێکە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چونکە زەیدی، مێژوویەکی ئاڵۆزی لەگەڵ واشنتندا نییە و دەکرێت وەک دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، سەیربکرێت.

زەیدیی گەنج؛ ئەرکێکی قورسی لەپێشە:

شارەزایانی بواری سیاسی باس لەوەدەکەن، ئەگەر عەلی زەیدی لەم چەند خاڵەدا توانیی سەرکەوتوو بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبێتە سەرۆکوەزیرانێکی سەرکەوتوو و ویستراو، هەم لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، هەمیش لەلایەن شەقامی عێراقەوە، کە ئەمانەن:

1- یەکەم تاقیکردنەوەی ئەو، ڕێگریکردنە لە هەر سزایەکی دارایی کە کاریگەریی لەسەر بەهای دینار هەبێت.

2- دەبێت بتوانێت وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ خۆی نیشانبدات، نەوەک وەک سێبەری حزبێک، یان کەسایەتییەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.

3- لە سیاسەتدا کارێک بکات ئیدارەی ترەمپ مامەڵەی لەگەڵ بکات، نەوەک وەک بەشێک لە هەمان سیستمی پێشوو سەیری بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باقر جه‌بر زوبه‌یدی: یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕابردووی

باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌ سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی. ئەو…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share