کشتوکاڵی عێراق: پێشبینیدەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئاسانکاری لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و دەشڵێت، ”پێشبینیدەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت”.

محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ”بەهاوکاری وەزارەتی بازرگانی ئەمساڵ زوو دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و چاوەڕوان دەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتر بێت لە حەوت ملیۆن تۆن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بڕیاری وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە زەویەکانی دەرەوەی پلانی وەزارەت پێویستی بە ئامادەکردنی کۆگا و سایلۆ هەیە و لەوبارەیەوە وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە ئاسانکاریی بۆ جووتیاران لەو رووەوە”.

دەشڵێت، ”هاوشێوەی وەرزی رابردوو وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئاسانکاریی لە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم و دابینکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لەماوەیەکی کەمدا”.

بابەتی پێشتر

دانا عەبدولكەریم: ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای كەلار - دەربەندیخان تەواودەكرێت

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share