بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەشتەمین دیداری سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و داوا لە لایەنەكان دەكەین بەشداریی هەڵبژاردن بكەن.

وتیشی، “پێویستە كورد یەكڕیزبێت و هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و پێویستمان بە پەرلەمانێكە كە یاسای نوێ دەربكات و ریفۆڕم ئەنجامبدرێت و حكومەتێك پێكهێندرێت كە دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان”.

سەرۆك بافڵ جەختیكردەوە وتیشی، “بۆ هەر دانوستان و كۆبوونەوەیەك لە پێناو یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان بێت ئامادەین”.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی بەغداد دەکەین

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share