سەمیر هەورامی: پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە زیاتر لە 100 ملیار دینار لە تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم زیاددەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە زیاتر لە 100 ملیار دینار لە تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم زیاددەکات.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوارین و لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی بەغدادی دەکەین.

وتیشی، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی حکومەتی عێراقی پابەند کردووە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە سەمیر هەورامی وتی، ئەو پرۆسەیە ئاسان نییە و ماوەی زیاتر لە دە ساڵە ئەنجامنەدراوە بۆیە کاتی زۆری پێویستە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە زیاتر لە 100 ملیار دینار لە تەرخانکراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاددەکات، ئەوەش بڕە پارەیەکی کەم نییە، ئێستا بەغداد 950 ملیار دینار بۆ هەموو مووچەخۆرانی هەرێم تەمویل دەکات، بەو 100 ملیارەوە دەکاتە تریلیۆنێک و نزیکەی 50  ملیار دینار.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەو کچەی لە ماوەی رابردوودا لە شوقەیەکی شاری هەولێر خرایە خوارەوە کوژرا

بابەتی دواتر

ئالان حەمە سەعید: قەرەبووی خوێندکارانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share