لیژنەی شارەزایانی دادوەری سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

لیژنەی شارەزایانی دادوەریی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە وەرگرتنی داواکاری، شارەزایی و وەرگێڕان لە چەند بوارێکدا بڵاوکردەوە و داوای لە پێشکەشکاران کرد کە تەنها بۆ ئەو بەشانە سەردانیان بکەن کە بڵاویان کردووەتەوە.

لە ئاگادارییەکدا لیژنەی شارەزایانی دادوەری سلێمانی ئاماژە بەوەدەکەن کە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی لیژنەکەیان لەگەڵ دادوەرانی دادگای سلێمانی لەبەر پێویستی و کەمی شارەزای لە چەند بوارێکدا بڕیاریان داوە بە وەرگرتنی ژمارەیەک شارەزا و وەرگێڕی زمان.

ئاماژەشیان بەوەکردووە کە کەسی داواکار پێویستە بڕوانامەی لەو بوارەدا هەبێت کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکات، بەڵام ئەو بوارانەی کە تا ئێستا لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەشی بۆ نەکراوەتەوە پێویستە داواکار پشتگیری سەندیکا و ئەزموونی کاری خۆی بە بەڵگەوە پێشکەشی لیژنەکە بکات.

رایگەیاندووە کە دوا کات بۆ پێشکەش کردن 31ن ئابی 2023 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی…
Total
0
Share