بانکی ناوەندی خستنەڕووی نەختینەی دۆلاری زیادکرد

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 266 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش 24 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە، لە کاتێکدا لە دوێنێدا، 10 ملیۆنی بەو جۆرە خستبووە بازاڕەکانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خسنتەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، 266 ملیۆن و 914 هەزار و 40 دۆلار بووە.

لەو بڕە، 242 ملیۆن و 594 هەزار و40 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە و ئەوەی دیکەی کە 24 ملیۆن و 320 هەزار دۆلارە، بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە نێوان 148 هەزار و 100 بۆ 148 هەزار و 700 دیناردا بووە.

 

بابەتی پێشتر

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

تازەلاوێك بێسەروشوێنە و پۆلیسی گەرمیان سۆراغی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share