سەرۆکی دەستەی گومرگەکانی عێراق کە لە هەمان کاتدا، راوێژکاری وەزارەتی دارایی عێراقە رایگەیاند، بەرزترین داهات بەدەستهاتووە لە رێژەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ لە مێژووی دەستەکەیاندا.
حەسەن حەمود عەکیلی سەرۆکی دەستەی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند، پەرەسەندنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی لە پێنج ناوەندی وشکانی و دەریایی و جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان و چاودێری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا داهاتی گومرگی عێراق گەیشتووەتە 471 ملیار دینار و %120 زیادیکردووە بەراورد بە هەمان بەروار لە ساڵی 2023دا کە 257 ملیار دینار بووە.
سەرۆکی دەستەی گومرگەکان جەختی لە گرنگی پابەندبوونی دەسەڵاتی هەرێم بە سیستەمی گومرگی فیدڕاڵی کردووە و دەڵێت، “پێویستە رێگری لە گواسنتەوەی کاڵای قاچاخ بکات و پابەند بێت بە سیستمی دارایی و داهاتە فیدڕاڵییەکان بۆ پاراستنی کاڵا و بەرهەمە نیشتمانییەکان لەکاتی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی وڵاتانی دیکەدا و رێگری لە هەر کێبڕکێیەک کە زیان بە ئابوری ناوخۆ بگەیەنێت.”
باسی لە سیستمی ئەلکترۆنی گومرگی کردووە کە پەیڕەو دەکرێت لە پێنج ناوەند و نیازیان وایە لەماوەی مانگی داهاتودا ژمارەی ئەو ناوەندانە بگەیەننە 9 ناوەند بە وشکانی و دەریاییەوە.