ُپاڵپشتیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات
پوختەی وتەكانی بایدن لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە

شەوی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ناوەرۆكەكەی خرایەڕوو.

بەپێی راگەیەندراوەكە كە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق تێڕوانینی هاوبەشی خۆیان خستووەتەڕوو بەوەی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی سەرتاسەری لە عێراق.

لای خۆیەوە بایدن ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ گەیشتنە چارەسەری سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەكان، لەنێویشیاندا رێوشوێنەكانی ئێستا بۆ خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێم و، هانیداوە بۆ بەردەوامیدان بە بەرەوپێشەوەچوونی زیاتر.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە بایدن پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەربڕیووە بۆ چەسپاندنی دیموكراسیەت لە عێراق، لەنێویشیاندا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد، دادپەروەر و بێخەوش لە هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمیش سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیران خواستی خۆیان نیشاندا لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەكانی نێوان عێراق و توركیا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بەدەر لە پرسی هەرێمی كوردستان هەردوو سەرۆك لەبارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و زامنكردنی ئاسایش و سەقامگیری، پەرەپێدانی ئابوری و پشتبەستنی خۆبەخۆی عێراق لە بواری وزەدا، رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات، پلانەكانی داهاتوو بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتییە جیاجیاكانی عێراق و سوودلێوەرگرتنیان، پەرەپێدانی كەرتی دارایی و بانكی و بەستنەوەی عێراق بە ئابوری و بازرگانیی نێودەوڵەتی و هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەكاندا.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی گەیشتە هەولێر

فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراق لەسەر هێرشەكەی هەولێر گەیشتە هەولێر. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share