بانکی ناوەندی 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو دۆلار رووی لەدابەزین کرد، لەکاتێکدا دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو تا 149 هەزار و 250 دینار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، کۆی گشتیی دۆلاری ئەمڕۆی بانکەکە 273 ملیۆن و 786 هەزار و 53 دۆلار بووە.

لەو بڕە، 10 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری کاش بووە و 263 ملیۆن و 506 هەزار و 53 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانی بووە.

بەهای دۆلار ئەمڕۆ بۆ خوار 149 هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینییەوە و لە پێش کاتژمێر 11دا بەهای 100 دۆلار بۆ 148 هەزار و 500 دینار دابەزی و لە کاتژمێر 11:40 خولەکدا بەهای 100 دۆلار 148 هەزار و 650 دینار بوو.

بابەتی پێشتر

جومانە غەلای: 5 نمونەی کارتی دەنگدان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

لەرووی گەورەیی خێزانەوە عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share