رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونییە

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی تەندروستیی دەروونی لە جیهاندا دیاریکراوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم رۆژەی دیاریکردووە بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و برەودان بەو کارانەی کە تەندروستیی دەروونی بۆ هەمووان بەرەوپێش دەبەن و دەیانپارێزن وەک مافێکی گشتگیری مرۆڤ.

ساڵانە ملیۆنان کەس دووچاری گرفتە دەروونییەکان دەبن، دیاریکردنی گرفتە دەروونییەکانی کەسێک، چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسان دەکات، پێویستە گرنگیدان بە تەندروستیی دەروونی لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا رەچاوبکرێت، چونکە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی هەر تاکێکی کۆمەڵگە هەیە.

تەندروستیی دەروونی مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە کە بۆ هەمووان مسۆگەرکراوە، هەر کەسێک بەبێ گوێدانە تەمەن و رەگەزەکەی، مافی بەرزترین ئاستی تەندروستیی دەروونیی هەیە کە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای خستە لیستی سزاکانییەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای لوبنانییەوە ڕاگەیاند. لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی چاودێریکردنی سامانی…
Total
0
Share