هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە دەڵێت، “لەپاڵ هونەردا بیڕێزییەکی یەکجار زۆر بە ئاینی ئیسلام دەکرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان نووسیویەتی، ” لە چەند ڕۆژی ڕابردﻭﻭ  دﻭﻭ بەناو ھونەرمەند گۆرانییەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە بێڕێزی بەرامبەر بە ئـاینی ئـیسلام و شەعائیری حەج تێدایە کە ئـەمە جێگای قبوڵ نیە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “وەک ئـەرکی ھەمیشەییمان ئـەمڕۆ پەیوەندیم بە وەزیرەوە کرد و ھەموو ھەوڵێکدەدەین بۆ ڕاگرتنی ئـەم گۆرانییە” دەڵێت، “پارێزگاری لە دین و ژینی خەڵک ئـەرکی ئـێمەیە”.

لەگەڵ نووسینەکەیدا ڕووپاک ئەحمەد وێنەی هەردوو هونەرمەند “جێگر میدیا حوسێن و شیلان ئاکچانی بڵاوکردووەتەوە وەک ئاماژە بۆ ئەو گۆرانییەی کە هەوڵدەدەن لە پەرلەمانەوە قەدەغەی بکەن، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانییەکی نوێیان بەناوی “سوێندم خواردووە نەچمە حەجێ کەژێ و کەژاڵێ” بڵاوکردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ” لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بێڕێزی کردن بە ئـاینی موسڵمانان زیادیکردووە ئـەگەر ئـەوە بە بەرنامەیە دەبێت حکومەت بەخۆیدابچێتەﻭە، ئـەگەریش وانیە دەبێت حکومەت ئـەو بەناو ھونەرمەندانە ڕابگرێت”.

بابەتی پێشتر

حەشدی شەعبی باسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات

بابەتی دواتر

هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان ڕەتكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share