بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارەکان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم سزای دواکەوتنی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارەکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە بە مەرجێک لە ماوەی سێ مانگدا تەواوی پارەکە بدەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم رایگەیاند، ”ئاماژە بە بڕیاری 244ی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارماندا بە لێخوشبوون لە 100%ی سزای دواکەوتنی کەڵەکە بوو لەسەر خاوەنکاران تایبەت بە بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بەمەرجێك لەماوەی 90 رۆژ لە بەرواری بەركاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی بڕی پارەی بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن”.

دەشڵێت، ”سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە لە رۆژی گشتاندنی بڕیارەکەوە جێبەجێ دەکەن و ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری شارباژێر گەنجێک کوژرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتيی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share