گەرمیان.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە لە كەلار دوو كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە پێكدادان دوو كەس برینداربوون كە رووداوی یەكەم لە نزیك پەیمانگای تەكنیكی روویدا و رووداوەكە لە نێوان تۆیۆتا كرولا – ماتۆڕ سكیلێكدا بووە و لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە برینداربوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوی دووەم لە نزیك قائیمقامیەتی قەزای كەلار لە نێوان نیسان مینی پاس- ماتۆڕسكیلێكدا روویدا كە بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سكیلەكە برینداربوو و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاركران و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

لەسەر رێگای هەولێر - مەخمور ئاگر کەوتەوە

بابەتی دواتر

سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share