مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هەشتی مارس پەیامێكیی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە پشتیوانی بۆ خەباتی ژنان دووپاتدەكاتەوە، بەكردەوەش لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بواری تێكۆشانی لە بواری حزبی و حكومیدا بۆ رەخساندوون”.

دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی:

لە رۆژی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی جۆشدانی بزووتنەوەی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە گشت ژنانی كوردستان و جیهان دەكەین.

جوڵانەوەی ماف و یەكسانیخوازیی ژنان بەشێكی سەرەكی و جەوهەری خەباتی دیموكراتی و تێكۆشانی كۆمەڵایەتی میللەتانن و هەر پێشكەوتنێك لەم جوڵانەوەیەدا خەرمان و خەزینی تێكۆشانی جیهانی دەوڵەمەند دەكەن.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە پشتیوانی بۆ خەباتی ژنان دووپاتدەكاتەوە، بەكردەوەش لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بواری تێكۆشانی لە بواری حزبی و حكومیدا بۆ رەخساندوون و هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ بەرفراوانتركردنی بەشدارییان لە بڕیار و دارشتنی سیاسەتدا.

هەر بەم بۆنەیەشەوە بە تایبەتی پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی ژن و كچانی ریزەكانی یەكێتی دەكەین كە هاوبەشێكی سەرەكیی رەوتی خەباتی هەمەلایەنەی حزبەكەیانن و پێشمانوایە ژنانی یەكێتیی باشترین و چالاكترینی ژنانی كایەی سیاسی و گشتین لە كوردستاندا.

درود بۆ رۆحی ئەو ژنانە دەنێرین كە لە تێكۆشانی سیاسی و رێكخراوەییدا وەك تەواری بەرزەفڕ و هێمای ئازایەتیی سەرقافڵەی داكۆكیكاری توێژەكەیان بوون.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ مارلویس ساکۆ: پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بافڵ تاڵەبانی پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی نەتەوە و پێكهاتە ئاینییەكان دووپاتدەكاتەوە، بە کۆڵەکەی دیموکراسی و پێکەوەیی وەسفیدەكات، داكۆكیكردن لە…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی پێنج مانگی بۆ دەستگیركردنی تۆڕێكی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی ئاشكرادەكات كە پەیوەندییان بە كردەوە تیرۆریستییەكەی قەرەداغەوە هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share