ناسا تا ساڵی 2026 گەشتی سەر مانگ ئەنجام نادات

ئاژانسی ناسای تایبەت بە بواری بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکی بڵاویکردەوە، گەشتی نیشتنەوەی تیمی فڕۆکەوانی کەشتی ئاسمانی ئارتمس کە کەشتیوان دەباتە سەر مانگ بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیی، بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دواخراوە.

ناسا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بە مەترسی و نیگەرانییەکان کردووە و دەڵێت، “جگە لە نیگەرانییە ئەمنییەکان لەبارەی کەشتییە ئاسمانییەکە، کێشە لە جلوبەرگی کەشتیوانان و کەشتی نیشتنەوەکەدا بووە.”

لەبەر سەلامەتی تیمی کەشتیوانیی و بە هەستیارییەوە مامەڵەکردنی ئاستەنگەکانی تیمەکە بابەتەکە تاوتوێکراوە.

بیڵ نێلسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا لە لێدوانێکیدا وتویەتی، “سەلامەتی و ئاسایش گرنگترین پێشینەی کاری ئێمەن و هەر بۆیە گەشتەکە دواخراوە بۆ ساڵی 2026”

نێلسۆن باسی لەوە کرد کە ئەم دواخستنە کاتی زیاتر بە تیمی ئارتمس دەبەخشێت بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خەڵک حەزدەکەن هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکاندا بکەن

ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، مرۆڤەكان لە کاتی میوانداریکردن و خزمەتکردنیان لە هۆتێلەکاندا، پێیانخۆشە لەگەڵ ڕۆبۆتە مێینەکاندا قسەبكەن، نەک…
Total
0
Share