هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆشدارییدەدات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری لەبارەی جەنگێكی جیهانی رانەگەیەندراو دەدات.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكیدا رایگەیاند،جەژنی رەمەزان تەواوبوو، ساڵڕۆژی ئەنفالە، دوای ئەویش جەژنی قوربانە، جەنگێكی جیهانیی رانەگەیەندراو لە دونیادا بەرپابووە، ئاگرەكەی لە ئۆكرانیا هەڵگیرسا، بە زۆر شوێندا تێپەڕی، گەیشتە فەلەستین، دواتر سوریا و لوبنان، ئێستا لە بەردەمی ماڵەكانماندایە.

دەشڵێت، “وزە، زەوی كشتوكاڵیی و بەرهەمە خۆراكییەكان، ئاو و ژینگە، سەرچاوەكانی كەرەستەی خاو، دەست و هێزی كرێكار، بەرهەم و بازاڕ، چەكی عەمباركراو، چەكە ئەتۆمیی و كۆكوژەكان، رێڕەوی نوێی بازرگانیی لە زۆربەی زۆری ئەم جیهانەدا لە قەیراندان”.

هەموو ئەمانە بۆ جیهان هەڕەشەن، لە كوردستاندا دەرفەتن، تەنها ئەگەر یەكبوونێكی نیشتمانیی و سەرێكی كۆكەرەوە و بیرێكی ورد و تیژو دوورو ژیرو ئەزموونمەند؛ هەبێت و بەرنامە و ڕۆژەڤ و ستراتیژێكی یەكگرتووی نیشتمانیی كوردستانیی هەبێت و خۆمان تێكەڵی ئەجێنداو پیلان و ململانێ و شەڕە ناوچەیی و نێودەڵەتییەكان نەكەین، ئاگرەكە نامانسووتێنێت و پارێزراودەبین و لە بەشێك لە پاشكۆی كێشەكانەوە، دەبین بەسەرچاوەی چارەسەر”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووەن تكایە ئەمجارەیش میر و گوزیر بە نگینی موڵكی سلێمانی و كوردستانەوە مەكەن قەدری بزانن، ئەم هەموو جەژن و یادو شین و شادییانە بكەن بە دەرفەتی ئاشتی و یەكبوونی نیشتمانیی و هەر برینێك كە لە دڵدایە ساڕێژی بكەن.

بابەتی پێشتر

کەشتییەک بە زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلاندییەوە گەیشتە عێراق

بابەتی دواتر

چاکسازیی گەورانی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی سزادراوێک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share