چاکسازیی گەورانی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی سزادراوێک دەدات

چاکسازیی گەورانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو سزادراوەی گیانیلەدەستدا نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەشکراوە.

لە روونکردنەوەکەی چاکسازیی گەورانی هەولێردا هاتووە، سزادراو (ا، ح، ح)، نەخۆشی شەکرەی هەبوو، لە رێگای تیمەکانمانەوە هەفتانە دووجار رەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و غەسلی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستیی پێشکەش کراوە بە باشترین شێواز، ژیان و مردنیش لە دەست خودایە.

ئاشکراشیکرد، بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو سەردانی ئێمەیان کردووە و زۆر سوپاسگوزار بوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی بەناوی بنەماڵەی کۆچکردوو بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.

ناوبراو 22 ساڵە لە چاکسازییە و بە ماددەکانی406 و 169  سزادرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا  ئاشكرایكردووە، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات. لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی…
Total
0
Share