لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقڵاوە 13 کەس برینداربوون

بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەقڵاوە رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوە هاتوچۆیەی لە نزیک تونێلی ماوەران لە شەقڵاوە روویدا 13 کەس برینداربوون.

بە گوێرەی قسەکانی موحسین قەسڕۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەقڵاوە، زۆرینەی بریندارەکان ژن و منداڵ بوون.

بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە، رووداوەکە لەنێوان مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی روویداوە.

 

 

بابەتی پێشتر

هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2024 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە ئوسترالیا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی بازرگانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share