ژووری بازرگانیی عومانی ئوردنی بڵاویکردەوە، رێژەی هەناردەکردنی کاڵای وڵاتەکەیان بۆ عێراق لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لە ئاماری ژووری بازرگانی وڵاتەکە ئاماژە بەوەشکراوە، بە کۆی گشتی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای ملیارێک و 776 ملیۆن دیناری ئوردنی بووە.
لەناو ریزبەندی وڵاتانی گەورە هاوردەکار لە ئوردنەوە، لە پلەی یەکەمدا ئەمریکا دێت و لەدوای ئەویش، سعودیە دێت و عێراقیش لە پلەی سێیەمدایە کە بە بەهای 267 ملیۆن دیناری ئوردنی کاڵا و شمەکی هاوردەکردووە لە وڵاتەکەوە و لەدوای ئەویش هیندستان دێت.