هاتوچۆ لە دەروازەی فیشخابور دەستپێدەكاتەوە

هاتوچۆ لە دەروازەی فیشخابور لە نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئیداری لە دەروازەی سنووریی فیشخابوور (سیمێلكا)، هاتوچۆ لەڕێی پردی دەروازەكەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان لە سبەینێ یەكشەممەوە دەستپێدەكاتەوە، پاش كۆتاییهاتنی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی.

ئەوەشی وت، گەشتیاران دەتوانن لە سبەینێوە دەروازەكە بەكاربهێننەوە، لەجیاتی دەروازەی وەلید كە لە ماوەی رابردوودا و پاش نقومبوونی پردی فیشخابور بۆ هاتوچۆی سنوور بەكاردەهێنرا.

پردی دەروازەكە لە 20ی ئازاری رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارین و روودانی لافاوەوە زیانی بەركەوت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە شەش کەس لە بەغداد گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق سێیەم گەورە هاوردەکاری کاڵای ئوردنی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی هەولێری یەکێتی: گومانمان لە گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە هەیە کە ئاسایش دەستگیریکرد

لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی دەستگیرکردن و گیانلەدەستدانی گەنجەکەی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە رایگەیاند، تا کۆتایی…
Total
0
Share