وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتنە نێو سلێمانی کە زۆرینەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون دوای ئەوانیش گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، ژمارەیەکی دیکەی گەشتیارانیش لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستاش هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و لە پێنج رۆژی داهاتوودا ئاماری گشتیی هاتنی گەشتیاران بڵاودەکەینەوە.

ئارام شوانی وتیشی، “لە رۆژانی جەژندا پلانەکان بەباشی بەڕێوەچوو، سەرجەم شوێنەکانی حەوانەوە کراوەبوون و لەو رووەوە هیچ گرفتێکمان نەبوو، بەشێک لە رێستۆرانتەکانیش کراوەبوون، توانیمان ببینە سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ هاوڵاتی و کاسبکاران و بازاڕ جموجوڵی باشی تێدابوو”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم یادی کارەساتی ئەنفال دەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە شەش کەس لە بەغداد گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share