قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان قەدەغەدەکات

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، “لەپێناو سەلامەتی ژینگەی ئاژەڵە کێوییەکان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆکردن بۆ سەر شاخی بەرانان”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاماژە بەوە دەکات، “لەسەر پێشنیاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان، بەهۆی وەرزی کەڵە هەرزەوە و لەپێناو سەلامەتی ژینگەی ئاژەڵە کێوییەکان و پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەکەمان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆکردن بۆ سەر شاخی بەرانان و ئەو جێگانەی کە ئاژەڵی کێوی تێدایە تا 15ی کانوونی یەکەمی 2023”.

دەشڵێت، “بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەشێوەی گەڕۆک و کامێرای چاودێری و لەڕێگەی درۆنەوە، چاودێری سەر شاخی بەرانان دەکرێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئەردەن گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئەردەن گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، پاش وەستانی…
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندن: یەکێتی دەمێکە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و چاوەڕوانی سوپڕایزبن

بۆردی راگەیاندنی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووەو هاوشێوەی كەركوك و…
Total
0
Share