وەزارەتی پەروەردەی هەرێم یادی کارەساتی ئەنفال دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی یادی ئەنفالەوە هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ئاگاداردەکاتەوە دەڵێت، ”بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم باسی ئەو تاوانە بۆ خوێندکاران دەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی رادەسپێرێت و رایدەگەیەنێت، ”رۆژی 14ی نیسانی 2024 لە یادی جینۆسایدکردنی  گەلی کوردستان لە پڕۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی ئەو تاوانە دەوەستن و دواتر باسی ئەو تاوانە بۆ خوێندکاران دەکرێت”.

لە 9ی شوباتی 1988 تاوانی ئەنفال بە پڕۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق و بە هەشت قۆناغ دەستیپێکرد و بووە هۆی شەهیدکردنی 182 هەزار کورد و وێرانکردنی چوار هەزار و 300 گوندی کوردستان.

بابەتی پێشتر

سزادراوێک لە هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەك رفێندرا

هاوڵاتییەك لە باشووری خورماتوو رفێندرا. ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارییە لە نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی…
Total
0
Share