سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدادی بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جێهێشت، بە سەرۆكایەتیی وەفدێكی حكومی، پەرلەمانی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت.
سەردانەكە لەسەر بانگێشتی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكایە و بڕیارە وەفدی عێراق چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.