لە سنووری راپەڕین راوچییەک دەستگیرکرا

لە سنووری راپەڕین راوچیەک دەستگیرکرا و دەست بەسەر تۆڕێکی راوکردندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو هه ینی لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان

مەفرەزەیەکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چوارقوڕنە دەرچوونێکیان ئەنجامدا بۆ سەر زێی بچوک لە سنووری (سوروشەم) لە ئەنجامدا راوچیەکیان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکییەکەدا دەست بەسەر تۆڕێکی راوکردن و سێ ماسیی زیندوودا گیرا، راستەوخۆ تۆڕەکە هه ڵگیرایەوە و ماسییەکان خرانەوە ناو دەریاچەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن”

سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد به دەستگيركردنى “ئەو تێکدەرانەی داواكارى ڕەوای خوێندکارانیان قۆستۆتەوە”. سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار…
Total
0
Share