تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی شەممە 13ی نیسانی 2024 دەوامی رەسمی  لە سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە و سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستپێدەکاتەوە”.

پێشتر بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە حکومەتی هەرێم چوار رۆژ پشووی لە سەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند لە 9 تاوەکو 12ی نیسانی 2024.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: نزیکەی 59 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەهۆی چڕیی بەفربارین و ئاستەنگی هاتوچۆوە داخرا. بەپێی زانیارییەكان داخستنی رێگای دەروازەكە…
Total
0
Share