منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا

منداڵێك لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ هەینی، منداڵێک کە لەگەڵ کۆمەڵێك هاوڕێیدا لە پرۆژەی ئاوی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک مەلەی کردووە خنکاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی منداڵەکە بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە .

بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵانە و لە پۆلی پێنجی بنەڕەتییە.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نیشتیمانی دەبێتە بنەمای سەرجەم مامەڵەکان

بابەتی دواتر

عێراق ساڵی رابردوو بە بەهای نزیکەی 70 ملیار دۆلار کاڵا و شمەکی هاوردەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share