سەرۆككۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.

لە دیدارەكەدا هەردوولا سەبارەت بە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان كردووە، لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریكا و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكارییەكان لە بوارە جیاجیاكان لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات و ھێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆككۆمار، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختكراوەتەوە لە گرنگیی كەمكردنەوەی گرژییەكان و ڕەتكردنەوەی ناکۆکییەکان و پشتیوانیكردن لە هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا، هەروەها بەكارهێنانی زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی کێشە هەڵپەسێردراوەكان و ڕێزگرتن لە سەروەری و رەتكردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران: هەفتەی داهاتوو یەکەم ڕەشنوسی بودجەی هەرێم ئامادە دەکرێت

بابەتی دواتر

كۆریای باشوور خۆرێكی دەستكرد پەرەپێدەدات و ژمارەیەكی پێوانەیی دەشكێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی،…
Total
0
Share