كۆریای باشوور خۆرێكی دەستكرد پەرەپێدەدات و ژمارەیەكی پێوانەیی دەشكێنێت

هەمان ئەو كارلێكانە دووبارەدەكەنەوە كە لەنێو خۆردا ڕودەدەن

ئەو “خۆرە دەستكردە”ی لەلایەن كۆریای باشوورەوە پەرەیپێدراوە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد لەڕێی گەیشتن بە پلەی گەرمای زیاتر لە 100 ملیۆن پلەی گەرمی بۆ كاتێكی زیاتر لەهەر كاتێكی پێشوو.

ئەم “خۆرە” بریتییە لە كورەی تێكەڵكردن، كە تیایدا ئایۆن و ئەلكترۆنەكان گەرمدەكرێن و لێكجیادەكرێنەوە.

كورەكان توانیویانە پلازما بۆ پلەیەكی گەرمی زۆر بۆ ماوەی 20 چركە بەرزبكەنەوە، واتە دوو هێندەی ئەوەی لە ساڵی 2018دا پێی گەیشتوون.

تائێستا بەشێك لە ئامێرەكانی تێكەڵكردن توانیویانە پلازما بۆ ئەم پلەیە گەرم بكەن، بەر لە ئێستا هیچ یەكێكیان نەیانتوانیوە گەردیلەكان بۆ زیاتر لە 10 چركە گەرم بكەن.

ڕۆژنامەی (زە ئیندپێندت) ڕونیدەكاتەوە، ئامانجی كۆتایی كورەكان جێبەجێكردنی كارپێكردنە بۆ ماوەی 300 چركە لە پلەی گەرمای زیاتر لە 100 ملیۆن پلە، ئەمەش بە گەیشتنە ساڵی 2025 دێتەدی.

كورەكانی تێكەڵكردن هەمان ئەو كارلێكانە دووبارەدەكەنەوە كە لەنێو خۆردا ڕودەدەن، هەر لەویشەوە ناونراوە و، پێدەچێت سەرچاوەیەكی بەهێز و بێ سنووری وزەی پاكژ فەراهەمبكات لەڕێی دەركردنی بڕێكی زۆری وزە كە دەكرێت بگۆڕدرێت بۆ كارەبا.

بە پێچەوانەی دوولەت بوونی ئەتۆمی-ش، تێكەڵبوون بڕێكی كەمی پاشماوەی تیشكدەر دەردەدات، ئەمەش تا ڕادەیەكی زۆر كەمتر مەترسیدارە، بەڵام بەهەمان شێوە تێچووی زۆرە.

بابەتی پێشتر

سەرۆككۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو پیاوە کوردەی بەهۆی خراپ لێخوڕینەوە ناچارکرا 250 کاتژمێر لە وانەی قورئاندا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share