لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 48 هەزار گەشتیار روویان لە قەزای دووکان کردووە

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان ژمارەی گەشتیاران بۆ سەیرانگاکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، “بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە لە رۆژی یەکەمدا ژمارەیەکی کەمتر بەراورد بە ساڵانی رابردوو روویان لە ناوچە گەشتیارییەکان کردووە و نزیکەی 48 هەزار گەشتیار لە دوو رۆژی رابردوو روویان لە ناوچەکە کردووە.”

رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە رۆژی یەکەمدا بەهۆی بارانبارینەوە، زیاتر هاوڵاتییان روویان لە کابینە گەشتیارییەکان کردووە نەوک لە کەپرەکان، بەڵام لە دووەم رۆژدا ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەمڕۆ هەینیدا پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران دەکەن، چونکە لە هەر خولەکێکدا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل روو لە قەزای دووکان دەکەن و بۆ سبەی شەممەش پێشبینی ژمارەیەکی باشی گەشتیار دەکەین.

لەبارەی نرخەکانەوە رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێری نرخی کەپر و کابینەکان دەکەن و نرخەکان دیاریکراوە و هیچ خاوەن پڕۆژەیەک ناتوانێت یاری بە نرخەکان بکات و هەر هاوڵاتییەک سکاڵای هەبوو لەسەر بەرزی نرخ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک بەبێ شۆفێر جووڵە دەکات و وەردەگەڕێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی ئەمریکی بابەتی گفتوگۆکانی عێراق لە واشنتۆن ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کافتریایەکی گەڕەکی ڕزگاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.…
Total
0
Share