لە ئەمشەوەوە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان لە ئەمشەوەوە بارانبارین دەستپێدەكات و چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشوهەوا ناجێگیربێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا بارانبارین بە كات و شوێنی جیاواز هەبووە و بەپێی پێشبینییەكان لە ئەمشەوەوە بارانبارین دەستپێدەكات و سبەی كە یەكەم رۆژی جەژنە باران بە كاتی جیاواز دەبارێت.

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشوهەوا بە ناجێگیری بمێنێتەوە و كەشی بەهارییە كە زۆر كات تاوە باران دەبارێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردەی هەرێم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share