بەڵێنێكی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق گەرەنتییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “هەفتەی رابردوو وەزیری دارایی عێراق تەئكیدیكردووەتەوە كە مووچەی مووچەخۆران لەسەر تاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ئەمساڵ زامنكراوە و هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت”.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق گەرەنتییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گرفت بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستناكات و لە ئێستادا لێكتێگەیشتن بۆ پرسی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.

وتیشی، “هەفتەی رابردوو وەزیری دارایی عێراق تەئكیدیكردووەتەوە كە مووچەی مووچەخۆران لەسەر تاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ئەمساڵ زامنكراوە و هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت”.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

نرخی بەرمیلێک نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share