عەبد حەمزە خەفاجی: چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ.

عەبد حەمزە خەفاجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق تاوتوێی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق کراوە و گفتوگۆی باش لەوبارەیەوە ئەنجامدراوە.

جەختیکردەوە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوورخراوەتەوە لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی و چیتر وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراقە و ناکرێت جیابکرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام لە بەرامبەر دابینکردنی مووچەدا، گرنگ و پێویستە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، تاوەکو مافەکانی پارێزراوبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نییە

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت،”ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ ئەو پزیشكە نییە كە…
Total
0
Share