ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەکان بوو لەگەڵ بەغداد و هەرگیز پەشیمان نابینەوە لە بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵک.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، ”بەردەوام یەكێتی و سەرۆكەكەی بەوە تۆمەتبار دەكرێن كە پەیوەندییان لەگەڵ بەغداد خۆشە، ئەگەر پەیوەندی خۆشبوون لەگەڵ بەغداد بۆ دەستەبەركردنی مووچەی خەڵك بێت، شانازی پێوە دەكەین و هەرگیز لێی پەشیمان نابینەوە”.
دەشڵێت، ”سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چارەسەرکردنی هەنگاو و بە هەنگاوی کێشەکان بوو لەگەڵ بەغداد، هاوکات ئەو کەسانە دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن کە میانەیەکی باشیان هەیە”.