دهۆک.. لە سێمێل هاوڵاتییان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە کۆمەڵگەی مسریکێی سەر بە قەزای سیمێلی پارێزگای دهۆک، هاوڵاتییان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی سەرەکیی کۆمەڵگەکەیان داخست.

ساڵح غازی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سێمێل بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەردەوامبووە و هاوڵاتییان داوای خزمەتگوزارییەکانیان دەکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا دوای گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەران کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هاتووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سێمێل وتیشی، “وەکو ئیدارەی قەزای سێمێل چووینەتە لای خوپێشاندەرەکان و لەسەر ئەوە ڕێککەوتین ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەراندا کۆببینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کردەوە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان…
Total
0
Share