سبەینێ مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سبەی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دابەشدەكرێت و پارەی پێویست ئامادەكراوە.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی دووشەممە شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت و لیستەكانیان ئامادەكراوە و لە كاتژمێر 8:30 خولەكی سبەینێ بەیانییەوە چەكی پارەكە بە یەكەی كارگێڕیی خوێندنگەكان دەدرێت.

وتیشی، ” لە بانك پارەی پێویست ئامادەكراوە و هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی وانەبێژدا نییە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ لە بەغداد هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گەیاندە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share