کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی بومەلەرزە بۆ مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆی ئەو بومەلەرزانەی لە مانگی تشرینی دووەم تۆمارکراون ژمارەیان 300 بومەلەرزە بووە، بەڵام ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی کە لە ناو هەرێمی کوردستان روویانداوە بریتیبووە لە 56 بومەلەرزە.
روونیشیکردەوە، بەرزترین گوڕی بومەلەرزە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت، گوڕەکەی 2.8 پلەی رێختەر بووە لە رێکەوتی 20ی 11ی 2025، بە دووری 27 کیلۆمەتر لە دەربەندیخان، هەروەها زۆرترین تۆماری بومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، کە بریتیبووە لە 40 رووداوی بومەلەرزە و پاش ئەویش پارێزگای هەولێر دێت کە 16 رووداوی بومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە هیچ رووداوێکی بومەلەرزە لەو مانگەدا تۆمارنەکراوە.