بڕی 430 ملیار دینار تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ 430 ملیار و 109 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ناردنی ئەو بڕە پارەیە، وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی ئەم هەفتەیە خشتەی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بە گوێرەی خشتەکە کە رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا، ئەمڕۆ و سبەی دەبێت سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان مووچە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی…
Total
0
Share