وەزارەتی نەوت: عێراق رۆڵێکی گرنگی لە لیژنەی وەزاریی ئۆپێک پڵەسدا هەیە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، تێڕوانینی عێراق بۆ بازاڕی نەوت، پەیوەندیدارە بە بارودۆخەکانی بازاڕەوە بە گوێرەی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس و درێژەدان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان یان نا، عێراق رۆڵێکی گرینگ لە لیژنەی وەزاری ئۆپێکدا دەگێڕێت.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە لێدوانێکدا وتویەتی، کۆبوونەوەی لیژنە وزارییەکانی ئۆپیک بەشێوەیەکی بەرنامەدارێژراو و رێکخراو بەڕێوەدەچێت و بە گوێرەی راسپاردەکانی دانیشتنەکانی پێشووتر دیاریدەکرێت و دوو مانگ جارێک کۆدەبنەوە یاخود لە هەر دۆخێکدا پێویستی بە کۆبوونەوە بکات لەبارەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی نەوتەوە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتویەتی، “عێراق رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لە رێکخراوەکەدا و بڕیارەکان لەناو ئۆپیکدا بەشێوەی کۆمەڵ دەدرێت و لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکانی ئۆپیکەوە ئاماژەی بەوەکردووە “لە پێناو سەقامگیریی زیاتری بازاڕی نەوتییە، هەر بڕیار و رێککەوتنێک کە بکرێت بە گوێرەی پێویستییەکانی بازاڕی نەوت دەبێت.”

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

هۆشداریی دەدرێت بەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 7ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share