دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا

درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاشکراکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک دۆسیەی پەیوەست بە دۆخی ئابووری و سیاسی و ئەمنی کرا و جەخت لە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی دۆخی هاوڵاتییان لەسەرجەم بوارەکاندا بەتایبەت لە رووی ئابوورییەوە کرایەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەدا، گەشتەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەو پرسانەی لەو گەشتەدا دەخرێنە بەرباس تاووتوێکران و جەخت لە پشتگیریکردنی سودانی و وەفدی عێراق لەو گەشتەدا کرایەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، لە کۆبوونەوەکەد جەخت لە بەردەوامبوونی کاری هاوبەش و پێکەوەیی بنیاتنەرانە چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور کرایەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی 11 دەستە و وەزارەت دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە کاتژمێرێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و تا ئێستاش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە…
Total
0
Share