ئەمڕۆ مووچەی 11 دەستە و وەزارەت دابەشدەکرێت

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی ئازار، لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت، لەو نێوەندەشدا کە ئەمڕۆ دووەم رۆژی خشتەکەیە مووچەی 11 دەستە و وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی و ئابووری و ناوخۆ، دابەشدەکرێت.

هاوکات، مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی سێشەممە 26 شوێن کە دەمێنن دەبێت مووچەکانیان وەربگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بێت.

بابەتی پێشتر

ساسان عەونی: ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە

بابەتی دواتر

دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share