زیاد جەبار: چاوەڕواندەكرێت سبەی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرێت

زیاد جەبار ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی شەش لیژنەكە كراوە و ئەندامانی لیژنەكەش سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت سبەی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرێت”.

راشیگەیاند، كاردەكرێت كەپەیڕەوی ناوخۆ بەشێوەیەك ئامادەبكرێت كە ئامانج لێی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان بێت و ئەوەی ماوەتەوە راپۆرتی چەند لیژنەیەكی دیكەیە كە سبەی گفتوگۆیان لەسەردەكرێت و بە دڵنیاییەوە یەكێتی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو تێدەپەڕێنێت.

زیاد جەبار جەختیشیكردەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە چاوەڕواندەكرێت سبەی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرێت كە ئەوەش بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەو پرسە یەكلادەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: پێویستە هەولێر و بەغداد ڕێکبکەون کە هەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی داهاتی نانەوتی بنێرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کێشەیەی ئێستای هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی…
Total
0
Share