د. کۆیان زاهیر: داوا لە دایکان و باوکان دەکەم سەربەخۆ دەرمان بە منداڵەکانیان نەدەن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان رایدەگەیەنێت، نابێت بەبێ ڕەچەتەی پزیشکیی، دایکان و باوکان سەربەخۆ دەرمان بە منداڵەکانیان بدەن.

د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان لە سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو منداڵانەی تووشی پەتا بوون و نیشانەکانیان توندە، پێویستناکات بنێردرێنەوە بۆ خوێندنگە و دایەنگەکان، هەروەها پێویستە تەمەن گەورەکان ماسک بکەن و لە کەشی کراوەدا پژمین و کۆکە نەکەن.

دەشڵێت، نابێت دایک و باوکان سەربەخۆ و لەخۆیانەوە دەرمان بدەن بە منداڵەکانیان، بەڵکو پێوسیتە پزیشکی پسپۆڕ دەستنیشانی ئەو دەرمانانە بکات کە دەبێت بدرێن بە منداڵەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی بەکرەجۆ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.…
Total
0
Share