دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لە سنووری رانیە توانرا تیرۆریستێك دەستگیربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیرۆریستی دەستگیركراو خەڵكی نەینەوایە، پێشینەی كاری هەبووە لەناو رێكخراوی تیرۆرستیی داعش و بە ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە داواكراوبووە.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆردا هاتووە، دوای دەستگیركردنی، دەستبەجێ رادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی.

بابەتی پێشتر

كێشەی دواكەوتنی مووچە بە یەكجاریی چارەسەردەكرێت

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share