بانکەکانی سلێمانی ئامادەکاریی تەواویان کردووە و هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی مووچەدا نابێت

بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ئێستای وت، “هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە و سبەی بانکەکان مووچە دابەش دەکەن.”

مەریوان تەها، بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە گەیشتووە و هیچ ئاستەنگێک نییە و بە گوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی مانگی ئازار بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

کەشناسێک: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share