بڕیار رەشید: بەربەستەکانی بەردەم چارەسەری گرفتی مووچە لابراون

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێم لابراون و بەپێویستیشی دەزانێت هەرێم درێژە بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەغداد بدات.

بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، دوای ئەوەی بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێم لابراون.

ئومێدیش دەخوازێت “هیچ لایەنێکی سیاسیی عێراق و کوردستان چارەسەری کێشەی مووچەی هاوڵاتیان بە هەرەشە بۆ سەر پێگە و سەنگی خۆی نەزانێت”.

بڕیار رەشید باس لەوەدەكات كە هەوڵەکانیان بەردەوامی دەبێت و وتی، “هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بەغداد کە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، گرنگە وەفدەكانی هەرێم لە بەغداد دانەبڕێن و “کۆبوونەوەی بەردەوام” هەبێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی دروستبکرێت بۆ چارەسەرکردنیان.

بابەتی پێشتر

نەوت بۆ سەروو 91 دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

كەشناسی: پلەی گەرمی ئەمڕۆ بەرز و سبەی نزم دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی…
Total
0
Share