ئامانج رەحیم: لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان و هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە هەیە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە هەیە و دەشڵێت، “بڕیارە پرسی مووچە بە دوور بگیرێت لە هەموو ناكۆكیی و كۆت و بەندەكان و وەك شایستەی دارایی مووچەخۆر مامەڵەبكرێت.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا كۆبوووە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان كرد لەسەر دوا پەرەسەندنەكانی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداد بە تایبەتی كۆبوونەوەكانی دوێنێمان لە بەغداد لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق.

دەشڵێت، “لێكتگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ بەغداد لە بارەی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و چارەسەركردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێ هەیە كە وا بڕیارە بابەتی مووچە بە دوور بگیرێت لە هەموو ناكۆكیی و كۆت و بەندەكان و وەك شایستەی دارایی مووچەخۆر مامەڵەبكرێت.

بابەتی پێشتر

بایدن: پابەندییمان بە ناتۆ پارێزراوییمان پێدەبەخشێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن رێکارەکانی سکاڵا و تانەدانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: پێویستە لە دوای 20ی هەموو مانگێكەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانەبكرێت

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی جیاكراوەتەوە و…
Total
0
Share