لە دەربەندیخان زیاتر لە 700 کیلۆگرام خواردن و خواردنەوە لەناوبران

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، ”بڕی زیاتر لە 700 کیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خواردن و خواردنەوە له‌ناوبران”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاماژە بەوە دەکات، ”له ‌ئه‌نجامی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبەشەکانمان، لە ماوەی تەنها یەک هەفتەی مانگی رەمەزاندا توانرا دەست بەسەر زیاتر لە 700 کیلۆگرام لە كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون بگیرێت‌”.

دەشڵێت، ”لەسەر ‌فه‌رمانی قائیمقامی ‌دەربەندیخان له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ سەرجەمی ئەو خواردن و خواردنەوە و کاڵا و شمەکانە بەشێوەیەکی زانستی له‌ناوبران”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share